خالید ڕەشید - بووکی ئێوارە


بەرامەی پاش بارانی کەم، لە لاملی جوانت ئەدەم
ئەتکەم بە بووکی ئێوارە و زەردەپەڕت لەبەر ئەکەم

شەو جێی شێرت بۆ ڕا دەخەم، تریفەی مانگت پیا دەدەم
ئەستێرە بۆت بجریوێنێ، فریشتەی خەو بتنوێنێ

نەرمە با، شەپۆلی قژت بەسەر ڕووتا ببا و بێنێ
خۆشەویستیم بێتە خەوت و سپێدە بەئاگات بێنێ

ئەگەر ئەم دنیا گوڵێک بێ، تۆی ئافرەت ڕەنگ و بۆیەتی
هەر کەسێکیش تۆی خۆشنەوێ دیارە ڕقی لە خۆیەتی

Comments