عەدنان کەریم - دڵی سەوزم



دڵی سەوزم، لە زەردی تۆ دەلەرزێ
لە ساردی تۆ، گەرم بۆ تۆ، دەلەرزێ

لە دووریتا، وەکو ئاهوویی گیراو
لەناو داوا، بە هۆ و بێ هۆ دەلەرزێ

لەبەر دەمتا لەکاتی تێپەڕینا
وەکو مۆمێک نزیک پشکۆ دەلەرزێ
وەک ئەو ئێوارەیەی مانگ کەوتە خوارێ
وەکو پەردەی دەمی ئاسۆ دەلەرزێ
دڵم خوێنە، گوڵە ئەندام و جەستەت
بە خوێنی دڵ وەکو شەوبۆ دەلەرزێ

Comments