ژینی من بێ تۆ لێرە تەنهاییە، تەنهاییە
حاڵی من بێ تۆ لێرە، ئازاری بێ کۆتاییە
نە شەوگارم لێ ئەڕوات، نە ڕۆژگارم تێ ئەپەڕێ
وەک درەختی پایزانم گەڵام لێ هەڵئەوەرێ
وەرە گەر بە خەیاڵیش بێ، وەرە بەردەرکی ماڵم
ساڵ و دوو ساڵێکە تەمەن هەتاکو کەی بناڵم
وەرە بە خەندەکەی لێوت، گریانم بیر بەرەوە
بە ڕووخسارت ئەم شەوگارەی ژیانم ڕوونکەرەوە
ئاخۆ بەبێ من، بەقوربان، ئێستا چۆن بێ حاڵی تۆ
بێ ئارامی و گریە و سووتان هەر وەک حاڵی من بۆ تۆ
لێرە شەوگار و ڕۆژگار بەتەنها هەر تۆم دەوێ
ئەستێرە و مانگ و هەتاوم ڕووی تۆی تیا دەرئەکەوێ
وەرە گەر بە خەیاڵیش بێ، وەرە بەردەرکی ماڵم
ساڵ و دوو ساڵێکە تەمەن هەتاکو کەی بناڵم
وەرە بە خەندەکەی لێوت، گریانم بیر بەرەوە
بە ڕووخسارت ئەم شەوگارەی ژیانم ڕوونکەرەوە
ئەلبووم: خەمێکی بێ کۆتایی، ٢٠٠٤
Comments
Post a Comment