بڕوام نەبوو وا زوو بڕۆی
وا زوو بەجێم بهێڵی
ئەم ڕۆژگارەم بەسەر بێنیت
هیوا و خەندەم نەهێڵیت
ئەم سەفەرەت شێتم ئەکات
یاری بە ڕۆحم ئەکات
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی
دڵم وەکو پەڕەی گوڵێ
وا ئەمڕۆ هەڵدەوەرێ
ئاخۆ ئەشق جارێکی تر
بۆ کام ڕۆژگارم بەرێ
دڵم تەنگە و بە چاوانما
فرمێسکم دێنە خوارێ
تۆ سەری خۆت هەڵدەگریت
و لێم تاڵ دەکەیت ڕۆژگارێ
ئەلبووم: خەمێکی بێ کۆتایی، ٢٠٠٤
Comments
Post a Comment