خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم، تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی هەردوو دیدەم بێوەفای کردم
خۆ من ئازیزەکەم، پیری دەستی تۆم
پیری بێ مەیلی و بێ وەفایی تۆم
کەسێک کە پیر بێ، دڵ بە هیچ نادا
حەیفە بۆ ئەو عومرەی هەردوو دیدەم، بەتۆم بە بادا
تەبیبێک بێنن، دەست لە دڵم نێ
یا چاکم بکا، یە لە گڵم نێ
سەرچاوە: دەنگی کوردسات
Comments
Post a Comment