کانی/عەدنان کەریم - نەورۆز



[عەدنان کەریم]
بە بەرگی سەوزە ڕازاوە قەد و لاپاڵ و شیو و دۆڵ
چرۆی دەرکردووە دار و ملیدا یەکتری گیا و گوڵ
بەسەر بەفری کەویدا کرد شەماڵی خاکەلێوە خۆڵ
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

[کانی]
بە سۆزی بای بەیان لێوی کراوە خونچەیی خەندان
لەسەر چڵ بولبولی شەیدا لە خۆشی گوڵ دەڵێ بەندان
بەجێهات ئارەزووی لاوان و گەرمە کۆڕی گۆوەندان
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

لەخۆی داوە بەرەڵبێنە کچی کابانی گەردن کێل
بەناز و غەمزە دەڕوانێ دەکا شینکەی نەرم پێشێل

[کۆرس]
لەخۆی داوە بەرەڵبێنە کچی کابانی گەردن کێل
بەناز و غەمزە دەڕوانێ دەکا شینکەی نەرم پێشێل

[عەدنان کەریم]
لەگەڵ بۆنی وەنەوشە تێکەڵاون بۆنی عەتر و هێل
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

[کانی]
لە دنیادا کەمە هاوتای بەهاری جوانی کوردستان
ئەویش ئەمساڵ کە لایەکی نەجاتی بوو لەژێر دەستان
لەخۆشی ئەم وڵاتە شاعیریش بۆتە هەزار دەستان

[کۆرس]
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

[کانی]
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە


هۆنراوە: هێمن

ئاواز: عەدنان کەریم

Comments