ئەم دەم و لێوەی
لە باغا دی کە گوڵ باوی نەما
ئەم دەم و لێوەی لە باغا دی کە گوڵ باوی نەما
بولبولیش هەر ئەو دەمە
کەوتە هەوا و ڕەقس و سەما
بولبولیش هەر ئەو دەمە کەوتە هەوا و ڕەقس و سەما
زوو لە دین لایدا بە جارێ سۆفی بوو بە ڕۆژ پەرست
ڕۆژی لاجانگی کە دی ئەو شەو لە پێچی پەرچەما
لە پێچی پەرچەما
بێرە سەر چاوم
بێرە سەر چاوم سەفا گاهێکی خۆشە گیانەکەم
چی ئەکەی هەروای لەناو کڵپە و بڵێسەی سینەما
وا نەزانی من نەفامم پاسەوانی دەرگاکەت
تا ئەبەت ناگۆڕمەوە قوربان لەگەڵ تەختی جەما
ئەم دەم و لێوەی
لە باغا دی کە گوڵ باوی نەما
ئەم دەم و لێوەی لە باغا دی کە گوڵ باوی نەما
بولبولیش هەر ئەو دەمە
کەوتە هەوا و ڕەقس و سەما
بولبولیش هەر ئەو دەمە کەوتە هەوا و ڕەقس و سەما
هۆنراوە: کەمالی
ئاواز: حەسەن یوسف زەمانی
Comments
Post a Comment