ڕۆژ کەریم - چاوەکەم


چاوەکەم، چاوم لێت بوو
لەژێر چاوت سەیرت دەکردم
چاوەکەم چاوم لێت بوو
بەرەو دنیای خۆت ئەبردم

[کۆرس]
سوێند بە مەستی ئەم چاوانە
بە ئەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکو ئێستا کەس وەکو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە

چاوم لێت بوو وەک شازادە
داگیرت کرد وڵاتی دڵ
بووم بە کۆیلەی هەتا هەتات
تەوقی ئەشقی تۆم کردە مل
بووی بە شاخ، ئەبووم بە بەفر
بووی بە ئاسمان، منیش بە هەور
لە باوەشی گەرمی تۆدا
بووم بە ئاو یان بە ئاگر

[کۆرس]
سوێند بە مەستی ئەم چاوانە
بە ئەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکو ئێستا کەس وەکو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە

بەڵام گیانە تۆ بێدەنگ بوویت
منیش بێدەنگ، هیچمان نەوت
چونکە بەختی دڵ وەکو شەو
زۆر ئەترسا لە ڕۆژی ڕووت

تازە تۆ بووی بە ئەفسانە 
بە چیرۆکی ئاشقانە
بووی بە خەون، بە یادگاری

ئاخ لە دەستی ئەم زەمانە

Comments