کانی - دڵم تەنگە


دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمەی لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵپڕم، پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسەش مەرهەمێکە
دەمێنێ هەر دەمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ

ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامورادی
بە هەڵکەوتیش نابم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکومی حەپسی ئینفیرادی
ئەگەر چی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم


سەرچاوە: دەنگی کوردسات

Comments