ئالان جەمال - دوو دڵ


کەس تێ ناگات لە هاوارم
لە ئازاری شەوی تارم
کەسێ نازانێ بۆ ئەگریم
یا بۆ ئەوەندە بێزارم
لای کەس نییە چاری دەردم
شڕ و لاواز و ڕەنگ زەردم
کەس نازانێ بۆچی و بۆ کێ
هەنسک و هەناسە ساردم
ئەزانم کە هەڵەی خۆمە
خەمی ئەو و خەمی تۆمە
نە ئەوم پێ لەیاد دەکرێ
نە دەستبەرداری تۆ ماوم
ڕاستە ئەو ڕۆشت و جێ هێشتم
فرمێسکی زۆری پێ ڕێشتم
بەڵام چی بکەم چی لە دڵ کەم
کە نەیەوێ لە یادی کەم
حەزەکەم دڵ بەس تۆی بوێ
ڕوو لە کوێ کەی بەدوات کەوێ
بەڵکو لە باوەشی نەرمت
بۆ ساتێ خەوم لێکەوێ
حەزەکەم لای من بی نەڕۆی
چیدی خەمی دووریم نەخۆی
پڕ بە دەنگ هاوارکەم بڵێم
تەنها خۆشەویستی من تۆی

چۆن بتوانم ئەو لە یادکەم
دڵم تەنها بە تۆ خۆشکەم
خوایە پەنایە بۆ تۆ
چی لەم دڵە شێتەم کەم
زۆر بەئازارە ئەو هەستە
دوودڵم لەناو یەک جەستە
دوو دڵی پڕ لە ئاهـ و ژان
تێناگەم کامەیان ڕاستە

Comments