شەهرام ڕۆستەمی - فرمێسکی ماسی



هیچ کەسێک، هیچ کەسێک
فرمێسکی ماسی نەدیوە
هیچ کەسێک، خەمی  دڵی نەبیستووە
هیچ کەسێک ناپرسێ لە کۆتری ئەسیر
چەندە تاسەی ئاسمانی کردووە؟!

هیچ کەسێک ناپرسێ لە داری تینوو
چی بەسەر نم نمی باران هاتووە؟!
هیچ کەسێک ناپرسێ لە کتێبی شیعر
لەسەر چی شاعیرەکانت ون بووە؟!

من شیعرێکی غەریبم، داری تینووم
دەزانم شوێن باران و شاعیرەکان
دڵ وەکو ماسی، وەکو کۆترە
بێ ئۆقرە، بێ ئۆقرە
بۆ دەریاکان، بۆ ئاسمان

Comments