لەیلا فەریقی - لێیگەڕێ



لێیگەڕێ با دڵم بگری
ژیری مەکەوە بە لایەلایە
وەرزی ئەوین زەرد و کزرە
باران نەبێ دادت نایە

ئێمە بێستانێکمان داچان
بوو بە پارووی ڕەشەبایەک
ئێمە داستانێکمان نەخشان
بوو بە ئازاری دنیایەک

لێگەڕێ با دڵم بگری
گیانە هێشتا سەرەتایە
لێگەڕێ با شەو درێژ بێ
ڕۆژی ئێمە هەر هەڵنایە

Comments