شەهرام ڕۆستەمی - شەوە دێرە درەنگە



شەوە دێرە درەنگە
مانگەشەوی بێدەنگە
ئەمشەو بەلام دانیشە گیانە
میوانی شیعری من بە

شیعرم وەکو چاوی تۆ
گەرم و پاک و پڕ ئومێد
شیعرم وەکو کۆترێ
هەر دایم بۆ لای تۆ دێ

دەستم لەنێو ئەگریچەتا
با ڕێبواری زولفی تۆ بێ
سەرت لەسەر سینەکەی من
هەردوو دڵمان با یەکێ بێ
تۆ میوانی شیعری من
من میوانی چاوی تۆ
پێم خۆشە ئەمشەو وێڵ بم
لەنێو شاری چاوی تۆ

Comments