ئەیوب عەلی - چی بنووسم


چی بنووسم، باسی چی بکەم؟
باسی کام یادگاریت بۆ بکەم؟
من هەموو شەوێکی غوربەت
شیوەنی دووری بۆ تۆ ئەکەم
نامەیەکت بۆ ئەنێرم
بەبێ گریان بیخوێنەوە
با وشەکانی بەبێ دەنگ
لە فرمێسکا نەتوێنەوە
لە گریانا نەتوێنەوە

حەز ئەکەم بەر لەوەی بمرم
لە خەمی سەختی غوربەتدا
نامەیەکی بۆنخۆشی تۆ و
دیارییەکی تۆم پێ بگات
ڕۆژانێکی تەمەن کورت بوو
خۆشێ ئەشق بڕایەوە
خۆزگە ڕۆژێ لەو ڕۆژانە
دووبارە ئەگەڕایەوە

خۆزگە ئەمشەو بۆ چەند ساتێک
لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم
ڕووخساری تۆ دەرکەوتایە
ئیتر مەرگیش بهاتایە بەمیوانی
ئەموت فەرموو بەخێرهاتی

دەرگای ژوورەکەم واڵایە

Comments