ئەیوب عەلی - مەڕۆ



مەڕۆ، مەڕۆ، مەڕۆ
ئەشق گەلێک پیرۆزترە
خەمی ژیانی نامۆیی
لە گشت خەمێک ئاڵۆزترە
هەر خۆشەویستەکەی خۆتم
جاران ئەگریایت بەسەرما
من وا زوو دەرچووم لە یادت
بەڵام تۆ وای هەر لە دڵما

ڕەنگە ئێستا پێکەنینت
بەم ڕووخسارە خەمگینەم بێت
ئەشق هەرچەند خەم و ژانە
ئەبێت لای ئاشق شیرین بێت

ڕێگات ئەدەم بڕۆ، بڕۆ
بەڵام یەکجار تەماشاکە
با ماڵئاوایت لێ بکەم
پاشان لەم ئەشقەم حاشاکەم

مەڕۆ، مەڕۆ...

Comments