عزیز سەلام - هەر دێیتەوە



ئیمشەو باسی بەسەرهاتی جیابوونەوەت ئەدرکێنم
تا لە مێژووی ئەوینداری بە ڕووڕەشی بتناسێنم
بۆچی تاوان وەک خاڵی ڕەش بە نێوچەوانتا دیارە؟
بۆ هەر کوێیەک سەر هەڵگری هەر دێیتەوە ئەم هەوارە

ئێستا لەوێ زەماوەندی بووکێنییان بۆ سازداوی
ئەڵقەی پەنجە و جلی مۆدە و زۆر دڵخۆش و لەخۆبایی
بۆچی تاوان وەک خاڵی ڕەش بە نێوچەوانتا دیارە؟
بۆ هەر شوێنێک سەر هەڵگری هەر دێیتەوە ئەم هەوارە

ئێستا منیش چاوەڕوانی هەواڵی زیزبوونت دەکەم
تا دێیتەوە نێو باوەشی یەکەم ژوانی ئەوینەکەم
بۆچی تاوان وەک خاڵی ڕەش بە نێوچەوانتا دیارە؟
بۆ هەر شوێنێک سەر هەڵگری هەر دێیتەوە ئەم هەوارە

Comments