مەرزیە فەریقی - پێشمەرگە



سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشکەش
پڵنگی هەردی ئەی وڵات، ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە

لەدەوری دەست و تفەنگت گەڕێم کە ڕۆژی خەبات
لە ئاستی هەڵمەتی تیژت، چ ناگرێ بەرگەت

ئەوێستە تۆی لە شەوی تار مۆمی هەڵگیرساو
لەنێو دڵی شەوەزەنگا وەکو گڕێک ڕاساو

کە ڕات شەکاندووە ئاڵا، بە دەستی خاراوت
دەگەی لە کۆسپ و بواران، بە هەستی پاراوت

Comments