میکایل - هۆ ئازیزم


زۆر لە مێژە کە دەمەوێ بەیان بکەم دەردی دەروونم
ئەشقت بوو بە بروسکەیەک، زامداری کرد دڵی پڕ خوێنم
هەر ئەو زامەش بۆتە خولیام بۆ ئارامی و شەوانی تەنیام
گریام بۆ خۆم، گریام بۆ تۆ، بۆ ئەو دڵانەی بوونە ڕەنجەڕۆ

هۆ ئازیزم، هۆ دڵەکەم، سوجدە بۆ دار و بەرد ئەبەم
بۆ ئەوەی بە تۆ بگەم، دڵم مەشکێنە

با ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەم پێبدەین بەڵێنی
سووربین، نەکەین ئازیزەکەم، پەیمانشکێنی
دە با بێبەش نەبین لە دنیای ئەوینی
ئەی یارە ژیکەڵانەکەم، بینایی هەردوو چاوەکەم

دڵنیابە هەر پێت دەگەم، دڵم مەشکێنە

سەرچاوە: دەنگی کوردسات

Comments