پەیوەند جاف - بێدەنگی


هەر بێدەنگی و بە نیگای چاوت بۆم ئەدوێی
کەی لەم شەرمە بێزار ئەبی و شتێک ئەڵێی
من لە ئەهلی ئەڤینێکم کە ئەشقم کرد
بە ئاشکرا و دەنگی بەرز خۆشیم ئەکرد
بێدەنگی، بێدەنگی، بێدەنگی

کە لەگەڵما دائەنیشتی بێدەنگ، شەرمن
جەستە و ڕۆحم بە تاسەوە گوێت بۆ ئەگرن
سەدان گوڵی وشە لەسەر لێوەکانتە
هەموو بێدەنگ بەبێ نازی هەڵئەوەرن

ئەشق وەک گۆرانی وایە، پاک و سۆزدار
ساکار ئەدوێ نەک بە زمانی بەرد و دار
کەی ئەم دیوارەی نێوانمان ئەڕووخێنی

شتێک بڵێ بێدەگیت دیوارە دیوار

Comments