شێرکۆ تاڵیب - دە دەرکەوە



دە دەرکەوە گوڵم، هێشتا پێڵوم فەرشی سەرەڕێیە
دڵ کڵۆیەک بەفری سووری ناو پێکەکانی شەوێیە
وەرە ئاخر کێ فەرموویە بەو ناسکیەوە کە بێدڵ بی
پایزم گۆڕێکی تەنگە، لەو گۆڕەدا مشتێ گڵ بی
وەرە و لێرە، لەم ژوورەدا دار چنارێ باڵا ئەکا
لەجیاتی بەفر یا باران، تەورێ بەسەریا دائەکا
دوا بڕیارە ئەڵێی ئازیز هەر چرکەیەک سەرت دابێ
نەهاتووی تا دار و بەردی ئەم ڕێگەیەش نەگریابێ
چ دادێکە، بڵێی تاکەی لەو دەرگایە ڕابمێنم
دە دەرکەوە گوڵم، ئاخر خۆ ڕووبار نیم بتفڕێنم
هەور نیم تا فریشتەکەم ڕوو لە ئاستانەکەی با کەم
تا بمهێنی و لە بنمیچی ژوورەکەتدا بەخوڕ داکەم

Comments