عەدنان کەریم - نەشئەی بادە


ئەپرسی بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ لێوڕێژی بادەی ئیشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم

لە وەسفی خۆشەویستیتدا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی من چ دەربەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی وەرە سەیری دەروونم کە
لە دونیای خۆشەویستیتدا چ دەریایەکی پڕ هەستم

لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی، ئەگەر شادم ئەگەر مەستم

جگە لەو یادە شیرینەت سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چوون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم

بەهیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من

لەڕێی تەیری نیگایەکتدا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم

Comments