ئەژدەر وەهبی - تەبیبی ئیشقەکەی من


ئەی تەبیبی ئیشقەکەی من
دەی وەرە جارێ بتبینم
شەقام، شەقام نەما لێرە
ئەم چرایەی دڵ نەگێڕم

بۆ تۆیە حەرف و شیعرەکانم
بۆ تۆیە گشت ئاوەزەکانم
ئێستا لەکوێی سۆمای چاوانم
لێوەکانت ببنە لێوانم

چاوەڕێی ئەم سەفەرەم نەکرد
بەبێ دەنگی ماڵاواییت کرد
ئەشقەکەمان خەیاڵ خاوە
بەبێ هەست و بۆ خۆشی ماوە

زۆریش نەما من بمرم، دەردێ بگرم
ئازاری دڵم بچێژم
لەدووری تۆ من بێ کەسم
دەردێ ئەگرم
هێدی هێدی غەم ئەنۆشم

لەناکاوا چرۆی عومری من
دەمنێژێت و ماڵاوا ئەکات
دەروونی پڕ لە ناسۆری من
چاوەکانت بە فرمێسک ئەبا

تکا دەکەم مەڕۆ گوڵەکەم
لەم غوربەتە دڵم مەشکێنە
ئازاری وا قەت نابێتەوە
لەم ژیانە دڵم مەفڕێنە

ئەی گوڵەکەم، پیرت کردم
لەم غوربەتا، دڵت بردم
پێکی مەینەت ئەخۆمەوە
یادگارییەکان ئەڵێمەوە

هەموو ڕۆژێ بە چاوەڕوانی
کوچە و کۆڵانی ئەم شارە
بێ فایدەیە بۆ تۆ گوڵەکەم

بێوەفا بووی باوانەکەم


سەرچاوە: دەنگی کوردسات

Comments