ئەمیر موراد - هەست


کێ ئەتوانێ وەکو من تۆ
بە وشەیەک ئارامتکا
ئەو ساتانەی حەزەکەی گۆت
بە ماچێک پەشیمانت کەم
یادگاری زۆرم لات ماون
بەخوێنی دڵم تۆمارکراون
هیچیانت لێ ناستێنمەوە
با لە دڵتا بمێننەوە

هەستم بۆ تۆ بەس هەست نەبوو
لەگەڵ هەستت فەرقی هەبوو
من بۆ تۆ ئاوام دڵەکەم
چی لە هەستی ساردی تۆکەم؟

حەزم ئەکرد لەلای خۆم بی
لە باوەشی گەرمی خۆم بی
ئاخر چیبکەم ڕۆژگار وایە

تۆ لەوێیت و من لەملایە

Comments