ئەیوب عەلی - ئەمشەو


ئەمشەو لەگەڵ وێنەکانت
ئاشقێکی شێتم، ئەدوێم
یەک بە یەکی نامەکانت
توند بەسەر سنگمەوە ئەنێم

چی بەو درەختانە بڵێم کە شایەتی پاکیمان بوون؟!
چی بەو شەقامانە بڵێم، پاسەوانی ژووانمان بوون؟!
چۆن بتوانم پێیان بڵێم کە تۆ ڕۆیشتی و بەجێتهێشتم؟!
چی ڕێگایە گرتمە بەر و کەچی هەر پێت نەگەیشتم

ئاخر گوڵم چۆنت توانی نامەکانی من بدڕێنی؟
چۆن دڵت هات بە ئاسانی، چی بەڵێنە بیوەرێنی؟
زۆر دەمێکە بەجێتهێشتووم کەچی لەدڵما هەر ماوی
دەستی ئیشقمت بەرداوە، هێشتا لای من نوری چاوی

ئەلبووم: مۆم

Comments