ئەیوب عەلی - ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە


ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە
بەهێمنی وەکو جاران
دەرگای ژوورم بکەیتەوە
ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە

تەمەن زۆری تێپەڕیوە
هەموویم هەر لەکیس چووە
تەنیا ئەو ساڵانە نەبێ
کە تۆم تیایا خۆشویستووە

خەمی تۆ لای کێ باس بکەم؟
چی دڵی من ئەداتەوە؟
ئەشقی تۆ چۆن پێناس بکەم؟
بەچی دڵ ئاو ئەخواتەوە؟

گیانە با بەڕاستیش نەبێ
بنووسە من دێمەوە
با ئومێدی گەڕانەوەت
شەماڵ بێ پێی بشنێمەوە

ئەلبووم: ماڵاوایی

Comments