لەیلا فەریقی - ئەزیزم


ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لەگۆڕا
لەمن وابوو خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێمەیلی بۆچ ڕوویدا لە تۆ ڕا

سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی ئیشقی تۆدا پاکی دۆڕا
لە چاوم دێ، بەخوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆرا
من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس

شەوی دووری شەمیش تواوە لە کۆڕا

Comments