هونەر حەمە جەزا - پێشمەرگە


تفەنگەکەی هەر لە شانە
هاوڕێی پێدەشت و کێوانە
خاوەنی هەست و ویژدانە
هەڵۆی سووری سەر شاخانە
چرۆی گوڵی ئەرخەوانە
خۆشەویستی هەژارانە
بۆیە پێشمەرگەم خۆشەوێ
بۆ ئازادی گەل ناسرەوێ
بۆیە پێشمەرگەم خۆشەوێ
هێزێ نییە بۆی دانەوێ

[کۆرس]
کڵپەی ئاگری نەورۆزە
نیگاباری شەو و ڕۆژە
لە دڵەوە خۆشمان دەوێ
کورد بە پێشمەرگەوە بەرزە


بۆیە پێشمەرگەم خۆشەوێ
بۆ ئازادی گەل ناسرەوێ
بۆیە پێشمەرگەم خۆشەوێ
هێزێ نییە بۆی دانەوێ

پاسەوانی ئەم خاکەیە
کاری بەرگری و چاکەیە
ڕۆڵەی پەت و سێدارەیە
ڕۆڵەی ناو بەفر و هەرەسە
ڕێگای ئازادی مەبەستە
پێشمەرگەمان هەبێ بەسە

بۆیە پێشمەرگەم خۆشەوێ
بۆ ئازادی گەل ئەسرەوێ
بۆیە پێشمەرگەم خۆشەوێ

هێزێ نییە بۆی دانەوێ

Comments