کەمال محەممەد - هەردوو چاوم


هەردوو چاوم فرمێسک ڕژێنە ئەمشەو
سۆز و ناڵەم جگەر سوتێنە ئەمشەو
تەمی زووڵفت لەسەر ڕووت لادە بۆیە
مانگی چواردە بێسەروشوێنە ئەمشەو
کە شانەی کردووە پەرچەم سەیرکە
سلێمانی گوڵاو پرژێنە ئەمشەو
لە مەستی چاوی مەستی تۆ ئەزیزم
دڵەی مەستم بێسەر و شوێنە ئەمشەو
دەروونم بۆی چەکی سووتاوی لێ دێ
گڕی ئاهم چیا تاوێنە ئەمشەو
لە قینی ناحەزنا توخوا گوڵی من
بە زامانم چاوێ بخشێنە ئەمشەو

Comments