عەدنان کەریم - کۆچی کوردان

کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لەڕێی شارانەوە
ڕۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لەبەر بارانەوە
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ ڕەشماڵ و پێ خواس سنگ بە کۆسارانەوە

ڕێگە دوورە و خێڵی ماندوو و لێو بە بار و پێ پەتی
چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی هەوارە و کۆچی سوور
کاروان گوێ داوە بە ناڵەی بریندارانەوە

بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بەجێ دێڵ و ئەچێ
ئاسمان دەگری مەلان دەگرین بەسەر دارانەوە
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە

جێ هەواران وا بەدەستی سووری زۆردارانەوە

Comments