کامەران مستەفا - ئەی یاران



ئەی یاران ئەی خۆشەویستان دیسان ماڵئاوا
کێ دەزانێ جارێکی تر ئەمان بیننەوە 
کۆڵ بە کٶل با بەهۆبە ئەڕۆین ڕێ بڕین
دڵنیابن لەو رێگەیە هەموومان ئەگرین
ئەوا ئەمساڵ دوو هەزارە نە دێمان دێ نە شار شارە
کێ بەرپرسە لەم ژیانە ئا لەم بارە نالەبارە 
خۆ بریار بوو خاک و خۆڵ بە چنگ و پەل بژار کەین
نەک بە تەنها جێت بێڵین ،برۆین و هەموو بارکەین
باش بزانن لەوەتەی لای ئێوەمان چۆڵ کردووە
خەندەی لێوی هەردوو جەرگم هەر لەو رۆژەوە مردووە
بۆیە ئەڵێم هەزار خۆزگە بە رۆژانی کە هەموومان سرودەکەی جاران ئەڵێین
دێینەوە دێینەوە دێینەوە
ئێمە دێینەوە ڕووەو وڵاتێكی وێران 
ڕووەو شار و شارۆچکەکان 

ڕووەو ماڵە رووخاوەکان

Comments