میران عەلی - خۆشمدەوێیت


خۆشمدەوێی وەکو چاوم
وەکو گیانم وەکو ناوم
بە بزەیەکت دەبەخشم 
ئەوەی ھەمە و خوا پێیداوم
ھیچم ناوێ لە تۆ گیانە
تەنھا بزەت بێ و تێپەڕ بە
ناھێڵم ئالوودەی خەم بی
بە دڵ پێبکەنە و بێ خەم بە

خۆشی ئەم دنیایەم ئەتۆی
لێوان لێوی لە گوڵ 
ئەی جوانتر لە پەری
ئەو کۆڵانە پڕ گوڵ دەبێ
چەن دڵخۆشم ئەمن کاتێ پێدەکەنی(٢)

تۆ نازانی کە دەتبینم دەم بە خەندە و پێکەنینی
لە لای ئەمن تەنیاترین گوڵی جوانی سەر زەمینی
تۆ فریشتەی ھەتا بژیم ئەشقی تۆ لە نێو دڵمایە
دوعا دەکەم تاکو دەژی بگەی بەوەی لە دڵتایە

خۆشی ئەم دنیایەم ئەتۆی 
لێوان لێوی لە گوڵ
ئەی جوانتر لە پەری
ئەو کۆڵانە پڕ گوڵ دەبێ
چەن دڵخۆشم ئەمن 

کاتێ پێدەکەنی(٢)

Comments